AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٣ ١٧:١٠

چاوەدێری گومڕۆکەکانی کوردستان هەواڵی دا؛

گەشەی 33 لەسەدی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گومڕوکەکانی کوردستان

گەشەی 33 لەسەدی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گومڕوکەکانی کوردستان

چاوەدێری گومڕوکەکانی پارێزگای کوردستان لە گەشەی 33 لەسەدی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گومڕوکەکانی پارێزگا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئومێدی ڕایگەیاند: بازرگانی دەرەکی لە ڕێگای گومڕوکەکانی کوردستانەوە لە دوو مانگەی یەکەمی ساڵی 1403 گەییشتووەتەوە زیاتر لە 980 ملیۆن دۆلار.

ناوبراو وتیشی: ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگای گومڕوکەکانی کوردستانەوە لە دوو مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا 929 هەزار و 842 تۆن جۆری کاڵا بە بڕی 980 ملیۆن و 850 هەزار دۆلار بووە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 33 لەسەد گەشەی کردووە.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر هەناردەی کاڵا لە ڕێگای گومڕوکەکانی پارێزگاوە بۆ دەرەوەی وڵات و وتی: لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 325 هەزار و 208 تۆن جۆرەکانی کاڵا بە بڕی نزیک بە 135 ملیۆن دۆلار لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.

News ID 50434

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha